وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (197) سوره‌تی: سورەتی البقرة
ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ] كاتی حه‌ج چه‌ند مانگێكی دیاری كراوه‌ كه‌ (شه‌وال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه‌، یاخود وتراوه‌: (شه‌وال و ذو القعدة و ده‌ی ذو الحجة) یه‌ [ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیحرامی به‌ست ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ری حه‌ج بكات [ فَلَا رَفَثَ ] ئه‌وكاته‌ كه‌ ئیحرامی به‌ست نابێ جیماع بكات و بچێته‌ لای خێزانی، یان قسه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات [ وَلَا فُسُوقَ ] وه‌ نابێ له‌ سنووری شه‌رع ده‌رچێ به‌وه‌ی كه‌ سه‌ری بتاشێ یان هه‌ر شتێكی تر بكات، یان زوڵم بكات یان قسه‌ی ناشرین بكات [ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ] وه‌ نابێ ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات له‌ كاتی حه‌جدا [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ] وه‌ئێوه‌ هه‌ر خێرو چاكه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای لێیه‌و پاداشتتان ده‌داته‌وه‌ [ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى ] خه‌ڵكی یه‌مه‌ن حه‌جیان ده‌كردو خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێناو ئه‌یانووت: ئێمه‌ ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه‌ سه‌ر خوا، كه‌ ده‌گه‌یشتنه‌ مه‌ككه‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی ده‌كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ قیامه‌ت، وه‌ زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رته‌ له‌سه‌ر ته‌قوا [ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵن ته‌قوای من بكه‌ن و خۆتان له‌ تاوان بپارێزن و به‌ ته‌نها له‌ من بترسێن
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (197) سوره‌تی: سورەتی البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن