وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (243) سوره‌تی: سورەتی البقرة
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَهُمۡ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحۡيَٰهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشۡكُرُونَ
{ بەسەرهاتی تاڵوت‌و جالوت} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ماڵی خۆیان ده‌رچوون له‌ ترسی مردندا كه‌ هه‌زاره‌ها كه‌س بوون، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: چوار هه‌زار كه‌س بوون له‌ ترسی نه‌خۆشی تاعوندا له‌ شار ده‌رچوون [ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ] خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموون: بمرن، یه‌كسه‌ر هه‌موویان مردن [ ثُمَّ أَحْيَاهُمْ ] پاشان زیندوویانی كرده‌وه‌ تا تواناو ده‌سه‌ڵاتی خۆی نیشانیان بدات كه‌ مردن به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (٢٤٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌ یه‌كجار زۆره‌ به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (243) سوره‌تی: سورەتی البقرة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن