وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (75) سوره‌تی: سورەتی الحج
ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ
[ اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] خوای گه‌وره‌ خۆی له‌ فریشته‌كان نێردراوی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێ وه‌كو (جبرائیل و ئیسرافیل و میكائیل و ملك الموت) [ وَمِنَ النَّاسِ ] له‌ناو خه‌ڵكیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵئه‌بژێرێ، مه‌لائیكه‌ته‌كان وه‌كو نێردراو بۆ لای پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌نجام دانی فه‌رمانی خوا، له‌ناو مرۆڤیشدا كه‌سانێك هه‌ڵئه‌بژرێ ئه‌یانكات به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (٧٥) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو بینایه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (75) سوره‌تی: سورەتی الحج
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن