وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (100) سوره‌تی: سورەتی المؤمنون
لَعَلِّيٓ أَعۡمَلُ صَٰلِحٗا فِيمَا تَرَكۡتُۚ كَلَّآۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَاۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرۡزَخٌ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ
[ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ] به‌ڵكو له‌ دونیادا كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كه‌ پێشتر نه‌مكردبوو (داوا ناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دونیا تا رابوێرێت و تاوان بكات به‌ڵكو تا كرده‌وه‌ى چاك بكات، كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى له‌ ژیاندایه‌ با كرده‌وه‌ى چاك بكات پێش ئه‌وه‌ى بمرێت و داواى گه‌ڕانه‌وه‌ بكات و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌) [ كَلَّا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ دونیا نیه‌ [ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ] ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ئه‌و ئه‌یڵێ [ وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (١٠٠) ] وه‌ له‌ پێش ئه‌مانه‌وه‌ ژیانی به‌رزه‌خ و ناو قه‌بر هه‌یه‌ تا ڕۆژی قیامه‌ت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (100) سوره‌تی: سورەتی المؤمنون
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن