وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (156) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَكُونُواْ كَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَقَالُواْ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ إِذَا ضَرَبُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ أَوۡ كَانُواْ غُزّٗى لَّوۡ كَانُواْ عِندَنَا مَا مَاتُواْ وَمَا قُتِلُواْ لِيَجۡعَلَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ حَسۡرَةٗ فِي قُلُوبِهِمۡۗ وَٱللَّهُ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ كَفَرُوا وَقَالُوا لِإِخْوَانِهِمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ وه‌كو كافران مه‌بن كه‌ به‌ برا كافره‌كانی خۆیان ئه‌وت: [ إِذَا ضَرَبُوا فِي الْأَرْضِ أَوْ كَانُوا غُزًّى ] ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی بگه‌ڕانایه‌ بۆ بازرگانی و كاسبی بۆ كوشتارو له‌ ڕێگا بمردنایه‌ [ لَوْ كَانُوا عِنْدَنَا مَا مَاتُوا وَمَا قُتِلُوا ] ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر له‌لای ئێمه‌ بوونایه‌و نه‌چوونایه‌ بۆ بازرگانی یان بۆ سه‌فه‌ر یان بۆ كوشتار ئه‌وه‌ نه‌ئه‌كوژران، ئێوه‌ وه‌كو ئه‌وان مه‌بن قسه‌ی وا مه‌كه‌ن واته‌: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكتان لێ مرد شتی وا نه‌ڵێن ئه‌وه‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌ [ لِيَجْعَلَ اللَّهُ ذَلِكَ حَسْرَةً فِي قُلُوبِهِمْ ] ئه‌م شتانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یكاته‌ خه‌فه‌ت و په‌شیمانی له‌ دڵی بێباوه‌ڕاندا [ وَاللَّهُ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] وه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ ده‌تانژێنێت و ده‌تانمرێنێت [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن وه‌ هه‌مووی ئه‌بینێ و چاوی له‌ هه‌مووی هه‌یه.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (156) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن