وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (167) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
وَلِيَعۡلَمَ ٱلَّذِينَ نَافَقُواْۚ وَقِيلَ لَهُمۡ تَعَالَوۡاْ قَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوِ ٱدۡفَعُواْۖ قَالُواْ لَوۡ نَعۡلَمُ قِتَالٗا لَّٱتَّبَعۡنَٰكُمۡۗ هُمۡ لِلۡكُفۡرِ يَوۡمَئِذٍ أَقۡرَبُ مِنۡهُمۡ لِلۡإِيمَٰنِۚ يَقُولُونَ بِأَفۡوَٰهِهِم مَّا لَيۡسَ فِي قُلُوبِهِمۡۚ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يَكۡتُمُونَ
[ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ نَافَقُوا ] وه‌ تا مونافیقانیش ده‌ركه‌وێ وه‌ مونافیق و موسڵمان له‌ یه‌كتری جیا بێته‌وه‌ كه‌ (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) له‌ ئوحود كاتێك كه‌ هات سێیه‌كی سوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه‌ [ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا قَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان به‌ مونافیقانیان وت: وه‌رن ئێوه‌ش له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا كوشتار بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ أَوِ ادْفَعُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایش نیه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌م سوپایه‌ی كه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر مه‌دینه‌ بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ له‌ ماڵ و منداڵتان، یاخود له‌ دوای ئێمه‌وه‌ پاڵ نێن و پاڵپشتیمان بكه‌ن، یاخود ڕه‌شاییمان زیاد بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان نه‌كرد [ قَالُوا لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًا لَاتَّبَعْنَاكُمْ ] وتیان: ئه‌گه‌ر جه‌نگمان بزانیایه‌ ئه‌وا شوێنتان ئه‌كه‌وتین وه‌ كوشتارمان ئه‌كرد له‌گه‌ڵتاندا [ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَانِ ] ئه‌وان له‌و ڕۆژه‌دا له‌ كوفره‌وه‌ نزیكتر بوون وه‌ك له‌ ئیمان كه‌ هه‌ندێ موسڵمان گومانی ئیمانداری پێیان ئه‌برد [ يَقُولُونَ بِأَفْوَاهِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌ده‌م شتێكیان ده‌ووت كه‌ ئیمانیان ده‌رئه‌بڕی به‌ڵام ئیمان له‌ دڵیاندا نه‌بوو كوفریان شاردبۆوه‌ [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ (١٦٧) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ زۆر زاناتره‌ به‌وه‌ی كه‌ شاردوویانه‌ته‌وه‌ له‌ كوفر .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (167) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن