وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (79) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤۡتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَادٗا لِّي مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُواْ رَبَّٰنِيِّـۧنَ بِمَا كُنتُمۡ تُعَلِّمُونَ ٱلۡكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمۡ تَدۡرُسُونَ
[ مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ ] بۆ هیچ مرۆڤێك نیه‌ وه‌ نابێت كه‌ خوای گه‌وره‌ كتاب و حوكم و بڕیار و پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ بنێرێ پاشان به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بڵێت: خه‌ڵكه‌كه‌ وه‌رن ببن به‌ به‌نده‌ی من له‌ غه‌یری خوا، واته‌: پێغه‌مبه‌ران بۆیان نیه‌ شتى وا بڵێن، به‌ڵكو ئه‌مه‌ پیشه‌ى زاناو قه‌شه‌ى جوله‌كه‌و گاوره‌كانه‌ [ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ ] به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ران به‌ خه‌ڵكى ئه‌ڵێن: ئێوه‌ خواویست و خواناس و خواپه‌رست و زاناو دیندار بن و گوێڕایه‌ڵی خوا بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و زانیاریه‌ى كه‌ هه‌تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كتابه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندوون [ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ (٧٩) ] وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی كتابه‌كه‌ ئه‌كه‌ن و شاره‌زان لێی و له‌به‌رتانه‌ .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (79) سوره‌تی: سورەتی آل عمران
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن