وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (32) سوره‌تی: سورەتی الروم
مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ
حەرامێتى پەرتەوازەیی و پارچە پارچەیی [ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ ] لەوانەی كە دینەكەی خۆیان پارچە پارچە كردووەو [ وَكَانُوا شِيَعًا ] وە بوونە بە كۆمەڵ كۆمەڵ و گروپ گروپ لە ئەهلی كتاب و ئەهلی بیدەع و ئەهلی ئەهواْ [ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (٣٢) ] هەموو حیزب و كۆمەڵێكیش دڵخۆشە بەو مەنهەجەی كە لەسەریەتی و وائەزانێ لەسەر حەقە لە كاتێكدا لەسەر حەقیش نییە (تەنها ئەهلى سوننەو جەماعە لەسەر حەقن و كۆمەڵى رزگار بوون كە دەستگرتوون بە قورئان و سوننەت و ئەوەى كە هاوەڵان و شوێنكەوتوان و پێشینەو پێشەوایان لەسەرین لە كۆن و تازەدا)، (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر حەرامێتى حیزبایەتى و پارچە پارچەیی و پەرتەوازەیی، بەڵكو دەبێت موسڵمانان یەك دەست و یەك دەنگ و یەك ریزو یەك كۆمەڵ بن) .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (32) سوره‌تی: سورەتی الروم
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن