وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (20) سوره‌تی: سورەتی لقمان
أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ
[ أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینن خوای گه‌وره‌ هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كاندایه‌ له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و هه‌ورو باو باران، وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ زه‌ویدایه‌ له‌ دارو به‌ردو زه‌رعات و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و روبارو كانى هه‌مووی بۆ ئێوه‌ ژێربار كردووه‌و بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ى دروست كردووه‌ [ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ] وه‌ نیعمه‌ته‌ ئاشكراو نهێنیه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی ڕژاندووه‌ به‌سه‌رتاندا [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ ] وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن له‌ زاتی پیرۆزو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌دا [ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ى زانست و زانیاریان هه‌بێ [ وَلَا هُدًى ] وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت بن [ وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (٢٠) ] وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ كتابێكی ڕووناك و ئاشكرایان پێ بێت كه‌ له‌و كتابه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (20) سوره‌تی: سورەتی لقمان
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن