وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی لقمان
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
{حه‌رامێتى لاسايی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌} [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی شوێنی ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ون كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه‌ شوێنی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌وین كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ له‌ بت په‌رستی و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌و داب و نه‌ریتی خراپ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌و شوێن نه‌كه‌وتنى به‌ڵگه‌) [ أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ (٢١) ] ئایا نازانن كه‌ شه‌یتان بانگیان ئه‌كات بۆ سزای سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خ، شه‌یتان وای له‌ باوك و باپیرانیان كردووه‌ شه‌ریك بۆ خوا دانێن، ئه‌مانیش وا لێ ئه‌كات كه‌ به‌ شوێن ئه‌واندا بڕۆن و لاسایی ئه‌وان بكه‌نه‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی لقمان
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن