وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی السجدة
فَلَا تَعۡلَمُ نَفۡسٞ مَّآ أُخۡفِيَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعۡيُنٖ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
[ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ نازو نیعمه‌تى بۆ به‌هه‌شتیان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به‌ دڵى هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه‌)، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌: هیچ كه‌سێك نازانێ خوای گه‌وره‌ چی بۆ ئاماده‌ كردوون و بۆی شاردونه‌ته‌وه‌ له‌ پاداشت و نازو نیعمه‌تى به‌هه‌شت كه‌ چاویان پێی ڕۆشنا ئه‌بێت و پێى ئه‌گه‌شێته‌وه‌ [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٧) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامیان ئه‌دا له‌وانه‌ شه‌ونوێژ كه‌ به‌ نهێنی ئه‌نجامیان ده‌دا خوای گه‌وره‌ش پاداشتی بۆیان شارده‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی السجدة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن