وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (19) سوره‌تی: سورەتی سبأ
فَقَالُواْ رَبَّنَا بَٰعِدۡ بَيۡنَ أَسۡفَارِنَا وَظَلَمُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَجَعَلۡنَٰهُمۡ أَحَادِيثَ وَمَزَّقۡنَٰهُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّكُلِّ صَبَّارٖ شَكُورٖ
[ فَقَالُوا رَبَّنَا بَاعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا ] به‌ڵام ئه‌مان له‌ جیاتی شوكرانه‌ژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ماوه‌ی نێوان سه‌فه‌ره‌كانمان دوور بكه‌ره‌وه‌، حه‌زیان له‌ رۆیشتن بوو له‌ بیاباندا كه‌ ئاوه‌دان نه‌بێت و پێویستیان به‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ بێت و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن و له‌ گه‌رماو ترسدا سه‌فه‌ر بكه‌ن [ وَظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه‌ زوڵمیان له‌ خۆیان كرد به‌ هۆى ناشوكریه‌وه‌ [ فَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ] كارێكمان به‌سه‌ریان هێنا بوونه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكى باسیان بكات [ وَمَزَّقْنَاهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ] وه‌ پارچه‌ پارچه‌و به‌ش به‌شمان كردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (١٩) ] ئه‌م گۆڕانكارى و سزایانه‌ى كه‌ روویدا به‌ڕاستی نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایه‌ بۆ هه‌موو كه‌سانێك كه‌ زۆر ئارامگرو زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (19) سوره‌تی: سورەتی سبأ
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن