وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (22) سوره‌تی: سورەتی سبأ
قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا لَهُمۡ فِيهِمَا مِن شِرۡكٖ وَمَا لَهُۥ مِنۡهُم مِّن ظَهِيرٖ
{بێدەسەڵاتی خوا پوچەڵەكان} [ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ كافرانی قوڕه‌یش بڵێ: ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كردووتانن به‌خواو ئه‌یانپه‌رستن بانگیان بكه‌ن ئه‌و برسیه‌تیه‌ی كه‌ تووشتان بووه‌ با له‌سه‌رتانی لاده‌ن [ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌وان به‌ ئه‌ندازه‌ی مێرووله‌یه‌كی بچووك یان ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێك له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا موڵكیان نیه‌و جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌س موڵكی نیه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كردووتانن به‌ خوا [ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِنْ شِرْكٍ ] نه‌ك خۆیان موڵكیان نیه‌ به‌ڵكو شه‌ریكی خوای گه‌وره‌ش نین [ وَمَا لَهُ مِنْهُمْ مِنْ ظَهِيرٍ (٢٢) ] نه‌ك شه‌ریك نین به‌ڵكو یارمه‌تیده‌ری خوای گه‌وره‌ش نین و خوای گه‌وره‌ پشتیان پێ نابه‌ستێ و پێویستى پێیان نیه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (22) سوره‌تی: سورەتی سبأ
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن