وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (24) سوره‌تی: سورەتی سبأ
۞ قُلۡ مَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ قُلِ ٱللَّهُۖ وَإِنَّآ أَوۡ إِيَّاكُمۡ لَعَلَىٰ هُدًى أَوۡ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
[ قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێ هه‌یه‌ ڕزقی ئێوه‌ بدات له‌ ئاسمانه‌كان به‌ باران بارین، وه‌ له‌ زه‌وی به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌؟ [ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢٤) ] وه‌ ئێمه‌ى موسڵمان و ئێوه‌ى كافران یان ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر هیدایه‌تین یان له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكراین، واته‌: ئێمه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌تین و به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكران و بێ به‌ڵگه‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (24) سوره‌تی: سورەتی سبأ
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن