وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (28) سوره‌تی: سورەتی سبأ
وَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ
{پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ لای سەرجەم خەڵكی نێردراوە} [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆمان نه‌ناردووه‌ ئیلا بۆ لاى سه‌رجه‌م و تێكڕای خه‌ڵكی نه‌بێت كه‌ موژده‌ده‌ریت به‌ به‌هه‌شت بۆ گوێڕایه‌ڵان، وه‌ ترسێنه‌ریت به‌ دۆزه‌خ بۆ سه‌رپێچیكاران، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رانى تر ته‌نها بۆ لاى شارێك یان دێیه‌ك یان هۆزو عه‌شیره‌تێك ده‌نێردران [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٢٨) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته‌ نازانن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (28) سوره‌تی: سورەتی سبأ
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن