وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (1) سوره‌تی: سورەتی فاطر

سورەتی فاطر

ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
سووره‌تی (فاطر) (واته‌: دروستكار) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٥) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌ [ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه‌ فریشته‌كانی كردووه‌ به‌ نێردراوی خۆی بۆ لای پێغه‌مبه‌ران وه‌كو جبرائیل [ أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] كه‌ فریشته‌كان هه‌یانه‌ دوو باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ سێ باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ چوار باڵی هه‌یه‌، وه‌ هه‌یه‌ زیاتری هه‌یه‌ وه‌كو جبریل كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوو جار له‌سه‌ر شێوه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆى بینیوێتی شه‌ست سه‌د باڵی هه‌بووه‌، هه‌ر باڵێكى ئاسۆى ئاسمانى داپۆشیوه‌ له‌ گه‌وره‌ییدا [ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێت بۆ دروستكراوانی زیادى ئه‌كات وه‌كو باڵی فریشته‌كان، یاخود جوانی روخسار،یان زانست و عه‌قڵ، یان ده‌نگ خۆشى، یان هه‌رشتێكى تر كه‌ویستی لێ بێت زیادى ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (1) سوره‌تی: سورەتی فاطر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن