وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی الزمر
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ثُمَّ يُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصۡفَرّٗا ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ حُطَٰمًاۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكۡرَىٰ لِأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
[ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] ئایا نابینی خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاوی بۆ دابه‌زاندوون به‌ باران بارین [ فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ خستوویه‌تیه‌ ناو زه‌ویه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی لێهه‌ڵئه‌قوڵێنێت [ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ] پاشان به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه‌ جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌و كشتوكاڵ ئه‌ڕوێنێ كه‌ ڕه‌نگ و تام و بۆن و شێوه‌یان جیاوازه‌ [ ثُمَّ يَهِيجُ ] له‌ پاش سه‌وزى وشك ئه‌بێ [ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ] وه‌ ئه‌بینی زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێ [ ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا ] پاشانیش هه‌ڵئه‌وه‌رێت و له‌ناو ئه‌چێت و تێكئه‌شكێت [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (٢١) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵی ساغ و سه‌لیم و ته‌واون تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن و بزانن خۆیشان وه‌كو ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ سه‌ره‌تا گه‌نجن دواتر پیر ده‌بن و دواتر ده‌مرن، وه‌ دونیایش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و كۆتایى دێت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (21) سوره‌تی: سورەتی الزمر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن