وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (104) سوره‌تی: سورەتی النساء
وَلَا تَهِنُواْ فِي ٱبۡتِغَآءِ ٱلۡقَوۡمِۖ إِن تَكُونُواْ تَأۡلَمُونَ فَإِنَّهُمۡ يَأۡلَمُونَ كَمَا تَأۡلَمُونَۖ وَتَرۡجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرۡجُونَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا
[ وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ] وه‌ ئێوه‌ خۆتان لاواز مه‌كه‌ن له‌ گه‌ڕان به‌دوای دوژمندا به‌ڵكو هێزو قوه‌ت ده‌ربڕن و له‌ هه‌موو شوێنێك بۆیان دابنیشن و له‌ كه‌میندا بن بۆیان [ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئێش و ئازارتان هه‌بێ له‌كاتی جه‌نگدا له‌ گه‌رماو ناخۆشی و سه‌ختی جه‌نگ [ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ] ئه‌وه‌ كافرانیش وه‌كو ئێوه‌ هه‌مان ئێش و ئازارو ناڕه‌حه‌تیان تووش ئه‌بێ [ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ] به‌ڵام ئێوه‌ به‌ ئومێدی ئه‌جرو پاداشتی خواى گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به‌ ئومێدی ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ش نین له‌به‌ر كافر بوون و بێباوه‌ڕ بوونیان كه‌واته‌ ئێوه‌ شایه‌نترن به‌وه‌ی كه‌ صه‌بر بگرن [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٠٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (104) سوره‌تی: سورەتی النساء
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن