وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی النساء
وَلِكُلّٖ جَعَلۡنَا مَوَٰلِيَ مِمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَـَٔاتُوهُمۡ نَصِيبَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدًا
[ وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ ] وه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو كه‌سێك میراتگرمان داناوه‌ له‌وه‌ى كه‌ دایك و باوكی یان خزمه‌كانی به‌جێی دێلن [ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ] ئه‌وانه‌یشی كه‌ وه‌عدو به‌ڵێنتان به‌یه‌كتر داوه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می نه‌زانیدا پیاو به‌ڵێنی به‌ پیاو ئه‌دا كه‌ ئه‌گه‌ر من مردم تۆ ببه‌ به‌میراتگرم، وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ مردی من ئه‌بم به‌ میراتگرت، وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - برایه‌تى خسته‌ نێوان موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان میراتیان له‌ یه‌كترى ده‌برد، تا ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى ئه‌م شته‌ نه‌سخ بۆوه‌، وه‌ به‌م ئایه‌ته‌یش كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ ] (الْأَحْزَابِ: ٦ ، الْأَنْفَالِ: ٧٥) واته‌: خزمه‌كان شایانترن میراتى له‌ یه‌كترى ببه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (٣٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ شاهێده‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكه‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی النساء
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن