وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (14) سوره‌تی: سورەتی الشوری
وَمَا تَفَرَّقُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى لَّقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ
[ وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] وه‌ ئه‌هلی كتاب یان كافران ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و په‌رته‌وازه‌یی نه‌كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ئیلا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ زانیاریان بۆ هات و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كرا، وه‌ ئه‌ویش له‌ حه‌سوودیدا بوو [ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِنْ رَبِّكَ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر خوای گه‌وره‌ بڕیاری نه‌دایه‌ كه‌ سزادانیان دوا ئه‌خات بۆ كاتی دیاریكراو كه‌ رۆژی قیامه‌ته‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ سزایانی پێش ئه‌خست و له‌ناوی ده‌بردن [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ كتابیان به‌ میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ پاش پێغه‌مبه‌رانیان، واته‌: جوله‌كه‌و گاور كه‌ ته‌ورات و ئینجیلیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ [ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مُرِيبٍ (١٤) ] ئه‌وان له‌ دوودڵی و گوماندان و باوه‌ڕی ته‌واویان پێی نیه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (14) سوره‌تی: سورەتی الشوری
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن