وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (52) سوره‌تی: سورەتی الشوری
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ رُوحٗا مِّنۡ أَمۡرِنَاۚ مَا كُنتَ تَدۡرِي مَا ٱلۡكِتَٰبُ وَلَا ٱلۡإِيمَٰنُ وَلَٰكِن جَعَلۡنَٰهُ نُورٗا نَّهۡدِي بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنۡ عِبَادِنَاۚ وَإِنَّكَ لَتَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ
[ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا ] وه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ڕوحێكمان به‌ وه‌حی بۆ ناردوویت، كه‌ مه‌به‌ست پێی قورئانه‌، به‌ روح ناوی بردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆن لاشه‌ به‌بێ روح ناژی مرۆڤیش به‌بێ قورئان ناژی [ مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پێش ئه‌وه‌ی قورئانت بۆ بێت نه‌تده‌زانی قورئان چیه‌و چی تیادایه‌ وه‌ ئیمان هێنان و درێژه‌ی ئیمان چیه‌ [ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ] به‌ڵام ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌مان كردووه‌ به‌ نوورو ڕووناكیه‌ك كه‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌ین له‌ به‌نده‌كانی خۆمان كه‌ ویستمان لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێ [ وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٢) ] وه‌ تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌ده‌یت و ڕێنماییان ئه‌كه‌یت بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (52) سوره‌تی: سورەتی الشوری
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن