وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (16) سوره‌تی: سورەتی الأحقاف
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاوا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ باشترین كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان له‌ دونیا لێوه‌رئه‌گرین و قبووڵی ئه‌كه‌ین [ وَنَتَجَاوَزُ عَنْ سَيِّئَاتِهِمْ ] وه‌ له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان ئه‌بوورین و لێیان خۆش ئه‌بین [ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ ] وه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌كه‌ینه‌ ناو كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (١٦) ] ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ ڕاستگۆیه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ به‌ باوه‌ڕداران و چاكه‌كارانی ئه‌دات، (ئیمامی عه‌لی) سێ جار سوێند ده‌خوات به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ (ئیمامی عوسمان و هاوه‌ڵانی) له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (16) سوره‌تی: سورەتی الأحقاف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن