وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (11) سوره‌تی: سورەتی محمد
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَأَنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ لَا مَوۡلَىٰ لَهُمۡ
{خواى گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رى باوه‌ڕدارانه‌} [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ مَوْلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَأَنَّ الْكَافِرِينَ لَا مَوْلَى لَهُمْ (١١) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری باوه‌ڕدارانه‌، وه‌ كافرانیش هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانێكیان نیه‌، له‌ جه‌نگی ئوحود (ئه‌بو سوفیان) وتی: ئێمه‌ (عوززا) مان هه‌یه‌و ئێوه‌ (عوززا)تان نیه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئایا وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه‌؟ وتیان: بڵێین چی؟ فه‌رمووی: بڵێن: (خوای گه‌وره‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی ئێمه‌یه‌و ئێوه‌ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانتان نیه‌).
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (11) سوره‌تی: سورەتی محمد
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن