وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (35) سوره‌تی: سورەتی محمد
فَلَا تَهِنُواْ وَتَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلسَّلۡمِ وَأَنتُمُ ٱلۡأَعۡلَوۡنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمۡ وَلَن يَتِرَكُمۡ أَعۡمَٰلَكُمۡ
[ فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ ] وه‌ ئێوه‌ لاوازو بێ هێز مه‌بن له‌ كاتی جه‌نگدا، وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری مه‌كه‌ن بۆ صوڵح و ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ كافراندا كه‌ ئێوه‌ زاڵ و باڵاده‌ست و به‌هێزن تا وا نه‌زانن كه‌ ئێوه‌ بێ هێزو لاوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ریان كرد ئێوه‌ وه‌ری بگرن یان ئه‌گه‌ر پێویستتان بوو بیكه‌ن [ وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَنْ يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ (٣٥) ] وه‌ هه‌ر ئێوه‌ به‌رزو بڵندو زاڵن به‌ شمشێرو به‌ به‌ڵگه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا، وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵتاندایه‌ به‌ سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنتان، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتی كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ ناكاته‌وه‌و هیچی لێ كه‌م ناكات و به‌ ته‌واوی پاداشتان ده‌داته‌وه‌
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (35) سوره‌تی: سورەتی محمد
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن