Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (59) سوره‌تی: المائدة
قُلۡ يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ هَلۡ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلُ وَأَنَّ أَكۡثَرَكُمۡ فَٰسِقُونَ
[ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنْقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ ئه‌هلی كتاب به‌ جووله‌كه‌ بڵێ: ئایا ئێوه‌ تۆڵه‌و ئینتیقام له‌ ئێمه‌ ئه‌سه‌نن و تانه‌و ته‌شه‌رمان لێ ده‌ده‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هێناوه‌ كه‌ بۆ ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ وه‌ به‌و كتابه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ له‌ پێش قورئانیشدا دابه‌زیوون؟! [ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ (٥٩) ] وه‌ ئێوه‌ زۆربه‌ی زۆرتان فاسقن و ده‌رچوونه‌ له‌رێگاى راست و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (59) سوره‌تی: المائدة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن