وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (3) سوره‌تی: سورەتی الحشر
وَلَوۡلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ
{ ماناى (جه‌لاء)} [ وَلَوْلَا أَنْ كَتَبَ اللَّهُ عَلَيْهِمُ الْجَلَاءَ لَعَذَّبَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابُ النَّارِ (٣) ] (جه‌لاء) واته‌: ده‌رچوون له‌ شارو وڵاتی خۆیان به‌بێ شه‌ڕو كوشتار، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌مه‌ی له‌سه‌ریان نه‌نووسیایه‌و شه‌ڕ ببوایه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای ئه‌دان به‌ كوشتن و دیل گرتن له‌ دونیادا وه‌كو چۆن وا له‌ (به‌نی قوڕه‌يزه) كرا، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خی بۆ داناون، به‌ڵام به‌ بێ شه‌ڕو كوشتار ده‌ركران و یه‌كى بارى وشترێك شتومه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد جگه‌ له‌ چه‌ك، وه‌ ته‌نها دوو كه‌سیان موسڵمان بوون و مانه‌وه‌ كه‌ (ئه‌بو سه‌عدى كوڕى وه‌هب و یامینى كوڕى عه‌مرى كوڕى كه‌عب) بوون.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (3) سوره‌تی: سورەتی الحشر
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن