وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (152) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
وَلَا تَقۡرَبُواْ مَالَ ٱلۡيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ أَشُدَّهُۥۚ وَأَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَٱلۡمِيزَانَ بِٱلۡقِسۡطِۖ لَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۖ وَإِذَا قُلۡتُمۡ فَٱعۡدِلُواْ وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰۖ وَبِعَهۡدِ ٱللَّهِ أَوۡفُواْۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
[ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ] وه‌ نزیك ماڵی هه‌تیو مه‌كه‌ونه‌وه‌ ئیلا به‌ باشترین شێواز نه‌بێ كه‌ چاكسازی له‌ ماڵه‌كه‌یاندا بكه‌ن وه‌ سوودیان پێ بگه‌یه‌نن تا بالغ ده‌بن و چاك و خراپی خۆیان لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ] وه‌ له‌ كێشانه‌و پێوانه‌یشدا دادپه‌روه‌ر بن و حه‌قی ته‌واوی خه‌ڵك بده‌ن له‌ كاتی كڕین و فرۆشتندا [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] وه‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه‌ كاتێك كه‌ قسه‌تان كرد یان شایه‌تیتان دا دادپه‌روه‌ر بن با كه‌سێكی نزیك و خزمی خۆتیش بێ له‌به‌ر خزمایه‌تی نادادپه‌روه‌ری مه‌كه‌و خۆت گوناهبار مه‌كه‌ [ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ] وه‌ وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌تان داوه‌، یان ئه‌م وه‌سێت و ئامۆژگاریانه‌ى خواى گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌فاداریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و كار به‌ قورئان و سوننه‌ت بكه‌ن [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١٥٢) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات و ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو ئێوه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (152) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن