وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (51) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
وَأَنذِرۡ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحۡشَرُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ لَيۡسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ لَّعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ
[ وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ ئینزاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌ترسێن له‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره‌ حه‌شریان بكات و زیندوویان بكاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات [ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا هیچ دۆست و خۆشه‌ویستێكیان نیه‌ كه‌ دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستییان بكات، وه‌ هیچ پشتیوانێكیان نیه‌ كه‌ پشتیوانیان بێت، وه‌ سه‌رخه‌رو تكاكارێكیان لای خوای گه‌وره‌ نیه‌ تكایان بۆ بكات [ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٥١) ] به‌ڵكو به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (51) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن