وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (8) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ مَلَكٞۖ وَلَوۡ أَنزَلۡنَا مَلَكٗا لَّقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ
{كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!} [ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ] وه‌ كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته‌ سه‌ر محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه‌ شوێنی بكه‌وین [ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا ] ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ ] ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه‌ ئه‌و كاته‌ یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا [ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (٨) ] پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به‌ بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه‌ یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (8) سوره‌تی: سورەتی الأنعام
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن