وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (10) سوره‌تی: سورەتی المنافقون
وَأَنفِقُواْ مِن مَّا رَزَقۡنَٰكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
ببەخشن پێش مردن [ وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ (١٠) ] وە ئێوە ببەخشن لە پێناو خوای گەورە لەو ماڵەی كە پێمان بەخشیون، وتراوە: زەكات بدەن یان سەدەقەو خێر بكەن پێش ئەوەی مردن بگاتە یەكێكتان، واتە: مردنتان بۆ بێ ئەو كاتە لەسەرەمەرگدا بڵێی ئەی پەروەردگار خۆزگە مۆڵەتت ئەدام و تەمەنت درێژ دەكردمەوەو مردنمت دوائەخست تا كاتێكی كەم و كورت بۆ ئەوەى سەدەقەو خێرم بكردایەو ببوومایە لە پیاوچاكان, (عبداللەی كوڕی عەبباس) ئەفەرمووێ: هەر كەسێك ماڵی هەبێ و بتوانێ بچێ بۆ حەج و نەچێت، یان زەكاتى لەسەر پێویست بێت و نەیدات ئەوە لەو كەسانەیە كە لەسەرەمەرگدا داواى گەڕانەوە دەكات و ڕۆژی قیامەت پەشیمان ئەبێتەوە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (10) سوره‌تی: سورەتی المنافقون
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن