Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الطلاق   ئایه‌تی:

الطلاق

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحۡصُواْ ٱلۡعِدَّةَۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ رَبَّكُمۡۖ لَا تُخۡرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخۡرُجۡنَ إِلَّآ أَن يَأۡتِينَ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖۚ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ لَا تَدۡرِي لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحۡدِثُ بَعۡدَ ذَٰلِكَ أَمۡرٗا
سووره‌تی (¬ته‌ڵاق) (واته‌: جیابوونه‌وه‌ى ژن و پیاو له‌یه‌كترى) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {ته‌ڵاقى سوننى و ته‌ڵاقى بیدعى} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه‌ باوه‌ڕدارانیش ئه‌گه‌ر ویستتان خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن ئه‌وه‌ ته‌ڵاقیان بده‌ن له‌ كاتی عیدده‌ی خۆیاندا، كاتی عیدده‌ی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌ڵاقی سوننی بێ، واته‌: كاتێك كه‌ ویستت ته‌ڵاقی بده‌ی له‌ حه‌یزو سووڕی مانگانه‌ نه‌بێ، وه‌ له‌ پاكێتیه‌كدا نه‌بێ كه‌ جیماعت له‌گه‌ڵدا كردبێ، وه‌ نه‌شزانی ئایا حه‌ملی هه‌یه‌ یان نا، ته‌ڵاق به‌و شێوازانه‌ بوو ئه‌وا بیدعییه‌و گوناهبار ده‌بیت، وه‌ زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ ئایا ئه‌و ته‌ڵاقه‌ بیدعییه‌ ده‌كه‌وێت یان نا؟ ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو له‌ پاكێتیه‌كدا بوو كه‌ جیماعت له‌گه‌ڵ نه‌كردبوو، یان حه‌مله‌كه‌ی ده‌ركه‌وتبوو ئه‌و كاته‌ ته‌ڵاقه‌كه‌ سوننیه‌و به‌م شێوازانه‌ ته‌ڵاقیان بده‌ن، ته‌ڵاقێكى تر هه‌یه‌ نه‌ سوننیه‌و نه‌ بیدعییه‌و دروسته‌ هه‌ر كاتێك ئافره‌ت ته‌ڵاق بده‌یت ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى نه‌كه‌وتونه‌ته‌ سوڕى مانگانه‌وه‌ له‌ بچوكیدا، وه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ سوڕى مانگانه‌ كه‌وتونه‌ له‌ گه‌وره‌ییدا، وه‌ ئافره‌تێك كه‌ پێش گواستنه‌وه‌ ته‌ڵاق بدرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - (حه‌فصه‌)ى ته‌ڵاقدا، جبریل هات فه‌رمووى بیگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ به‌رۆژ زۆر به‌رۆژوو ده‌بێت، وه‌ به‌شه‌ویش زۆر شه‌ونوێژ ده‌كات، وه‌ ئه‌و له‌به‌هه‌شتیشدا خێزانته‌، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕاندییه‌وه‌، وه‌ (ئیبنو عومه‌ر) خێزانه‌كه‌ى ته‌ڵاقدا له‌كاتى سوڕى مانگانه‌دا بوو، (ئیمامى عومه‌ر) به‌ پێغه‌مبه‌ری خواى - صلی الله علیه وسلم - وت: ئه‌ویش فه‌رمووى: (پێى بڵێ با بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ پاشان بیهێلێته‌وه‌ تا پاك ده‌بێته‌وه‌، پاشان ده‌كه‌وێته‌وه‌ سوڕى مانگانه‌، پاشان پاك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ویستى ته‌ڵاقى بدات ئه‌وا با له‌ كاتى پاكى ته‌ڵاقى بدات كه‌ جیماعى له‌گه‌ڵ نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ ئه‌و عیدده‌یه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێ كردووه‌ ئافره‌تى تێدا ته‌ڵاق بدرێت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌) [ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ ] وه‌ كاته‌كه‌یشی بژمێرن وه‌ بزانن كه‌ی ته‌ڵاقتان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عیدده‌كه‌ دیاریكراو بێ، كه‌ ئافره‌ت ته‌ڵاق درا عیدده‌كه‌ی سێ (قورئه‌) واته‌: سێ حه‌یزه‌ سێ جار بكه‌وێته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و سه‌رپێچی مه‌كه‌ن {له‌ ته‌لآقى ره‌جعى نابێت ژن له‌ ماڵ ده‌ربكرێت} [ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ ] وه‌ كه‌ ئافره‌تتان ته‌ڵاق دا ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو (واته‌: ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو) له‌ ماڵه‌كانیان ده‌ریان مه‌كه‌ن با له‌ ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌، (ماڵه‌كانى داوه‌ته‌ پاڵ ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ بزان شایانى ئه‌وه‌ن له‌ ماڵ بمێننه‌وه‌و ده‌ریاننه‌كه‌ن، حیكمه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ له‌ ماڵ بن و لێك نزیك بن نزیكتره‌ كه‌ رێكبكه‌ون، به‌ تایبه‌تى ئافره‌تى ژیر زیاتر گرنگى به‌ پیاوه‌كه‌ى ده‌دات و داواى لێبوردنى لێده‌كات و بایه‌خ به‌ خۆى ده‌دات تا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌) [ وَلَا يَخْرُجْنَ ] وه‌ با ئافره‌تانیش خۆیشیان نه‌ڕۆن و ماڵ به‌جێنه‌هێلن [ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] ئیلا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ فاحیشه‌و كارێكی خراپی كردو پیاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌ڵاقیدا وه‌كو زیناكردن یان زماندرێژی و ده‌مدرێژی و جوێن دان و قسه‌كردن به‌ پیاوه‌كه‌ یان به‌ كه‌سوكاری پیاوه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ بۆی هه‌یه‌ بینێرێته‌وه‌ ماڵی باوكی [ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌مه‌ شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره‌یه‌و بۆى دیاری كردوون و ئه‌م سنوورانه‌ مه‌به‌زێنن [ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌رع و سنووری خوای گه‌وره‌ ببه‌زێنێ ئه‌وه‌ زوڵم و سته‌می له‌ خۆی كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بێ [ لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْرًا (١) ] تۆ نازانی له‌وانه‌یه‌ كه‌ ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌مت داو ئه‌و ماوه‌ى عیدده‌یه‌ كه‌ سێ مانگه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هێشتته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌ ڕێكبكه‌ون و پیاوه‌كه‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه‌ له‌و ته‌ڵاقه‌ی كه‌ داوێتی.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ فَارِقُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖ وَأَشۡهِدُواْ ذَوَيۡ عَدۡلٖ مِّنكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا
[ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئافره‌تان نزیك بوو عیدده‌كه‌یان ته‌واو بێت و سێ جار كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یان ئه‌وه‌تا بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ به‌ڵام به‌ چاكه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ر به‌یه‌كجاری لێى جیابیته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ چاكه‌ لێی جیابه‌ره‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ مافه‌كانی هه‌مووی پێ بده‌ی، نه‌ك بگاته‌ كۆتایی ئه‌وه‌ی كه‌ عیدده‌كه‌ی ته‌واو بێ دیسان بیهێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌ره‌رو زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ده‌ستی لێ هه‌ڵگریت و ئازاری بده‌یت و جوێنى پێبده‌یت، یان مافه‌كانی پێ نه‌ده‌ی ئه‌مانه‌ حه‌رامه‌ { ته‌لآقدان و هێنانه‌وه‌ پێویستى به‌ دوو شایه‌ته‌} [ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ ] وه‌ كاتێك كه‌ خێزانتان ته‌ڵاقدا با دوو كه‌سی دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن، وه‌ كه‌ هێناشتانه‌وه‌و موراجه‌عه‌شتان كردن با دوو كه‌سى دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن [ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ] وه‌ شایه‌ته‌كانیش با له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌و شایه‌تییه‌ چۆنه‌ به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌ری شایه‌تییه‌كه‌ بده‌ن [ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌كات كه‌ باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات به‌وه‌ی كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات وه‌ خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا له‌سه‌ر سوننه‌ت ته‌ڵاقی بدات، وه‌ گه‌ڕاندییه‌وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌، وه‌ شایه‌ت دابنێ [ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (٢) ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه‌ له‌ ناخۆشییه‌كانى دونیاو قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته‌ ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له‌ دیندا خوای گه‌وره‌ ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له‌ ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له‌ قورئاندا كه‌ كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌).
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمۡرِهِۦۚ قَدۡ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَيۡءٖ قَدۡرٗا
[ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ و ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به‌ شێوازێك كه‌ به‌ خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ نه‌كات یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت نه‌بوو له‌سه‌ر بیدعه‌ بوو ئه‌و كاته‌ ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به‌ خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ به‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات [ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ كاری خۆی ئه‌باته‌ سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، یان خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵات بكات [ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (٣) ] خوای گه‌وره‌ بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه‌ كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه‌ خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، یاخود بۆ كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌و عیدده‌و ئه‌وانه‌ هه‌مووی خوای گه‌وره‌ كاتی دیاری كردووه.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَٱلَّٰٓـِٔي يَئِسۡنَ مِنَ ٱلۡمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمۡ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشۡهُرٖ وَٱلَّٰٓـِٔي لَمۡ يَحِضۡنَۚ وَأُوْلَٰتُ ٱلۡأَحۡمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعۡنَ حَمۡلَهُنَّۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مِنۡ أَمۡرِهِۦ يُسۡرٗا
{عیدده‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ناكه‌ونه‌ سوڕى مانگانه‌وه‌} [ وَاللَّائِي يَئِسْنَ مِنَ الْمَحِيضِ مِنْ نِسَائِكُمْ إِنِ ارْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَاثَةُ أَشْهُرٍ وَاللَّائِي لَمْ يَحِضْنَ ] (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - عیدده‌ى چه‌ند ئافره‌تێك له‌ قورئاندا باس نه‌كراوه‌ وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه‌م ته‌مه‌نن و نه‌كه‌وتونه‌ته‌ سوڕى مانگانه‌وه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و له‌سوڕى مانگانه‌ كه‌وتوونه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ى دووگیانن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ بێ ئومێد بوونه‌ له‌ كه‌وتنه‌ سووڕی مانگانه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یى ته‌مه‌نیان، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ هێشتا كه‌م ته‌مه‌نن و نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌، وه‌ ئێوه‌ گومانتان هه‌بوو له‌ عیدده‌كه‌یان و نه‌تانزانی عیدده‌یان چه‌نده‌ ئه‌وه‌ عیدده‌ی ئه‌وانه‌ سێ مانگه‌ {عیدده‌ى ئافره‌تى دووگیان دانانى حه‌مله‌كه‌یه‌تى} [ وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ته‌ڵاقدرا یان مێرده‌كه‌ی مردو دووگیان بوون ئه‌و كاته‌ عیدده‌یان بریتییه‌ له‌ دانانی حه‌مله‌كه‌یان، هه‌ر كاتێك حه‌مله‌كه‌یان دانا ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا (٤) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و خۆی له‌ تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ كاروباری له‌ دونیاو قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات، یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره‌ كاروباره‌كانی بۆ ئاسان ئه‌كات.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ذَٰلِكَ أَمۡرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيۡكُمۡۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرۡ عَنۡهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعۡظِمۡ لَهُۥٓ أَجۡرًا
[ ذَلِكَ أَمْرُ اللَّهِ أَنْزَلَهُ إِلَيْكُمْ ] ئه‌مه‌ شه‌رع و فه‌رمان و حوكمی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێوه‌ی دابه‌زاندووه‌ [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات و سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌به‌زێنێ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانی خۆش ئه‌بێ و ئه‌یسڕێته‌وه‌ [ وَيُعْظِمْ لَهُ أَجْرًا (٥) ] وه‌ ئه‌جرو پاداشتیشی زۆر گه‌وره‌ ئه‌كات و ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌داته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تیش كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌هه‌شت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: الطلاق
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن