وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (8) سوره‌تی: سورەتی التحریم
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
تەوبەى نەسوح [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا ] ئەی باوەڕداران ئێوە تەوبە بكەن و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە بەڵام تەوبەیەكی راستگۆ و نەسوح، ئەوەیە كە مرۆڤ بە ڕاستگۆیی و بەدڵسۆزی تەوبە بكات و ئەوەی لە ڕابردوودا كردوویەتی لێی پەشیمان بێ, وە ئەوەی كە ئێستا لە تاوان ئەیكات دەستی لێ هەڵگرێ, وە عەزیمەتی هەبێ كە لە داهاتوودا نەگەڕێتەوە سەری, وە بە دڵ پەشیمان بێ لەوەی كە ڕابردوو كردوویەتی, بە زمان داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكات, بە لاشە دەستی لێ هەڵگرێ, عەزیمەتی هەبێ نەگەڕێتەوە سەری, وە ئەگەر ماف و حەقی خەڵكیش بوو حەقی خەڵكى بگەڕێنێتەوە [ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] بە دڵنیایی خوای گەورە لە تاوانەكانتان خۆش ئەبێ ئەگەر تەوبەیەكی وا بكەن [ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وە ئەتانخاتە بەهەشتەوە كە پڕە لە باخ و باخات كە جۆگەلە ئاو بەژێر دارو خانووەكانیاندا ئەڕوات [ يَوْمَ لَا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] لەو ڕۆژەدا خوای گەورە پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم باوەڕداران سەرشۆڕ ناكات بەڵكو سەربەرزیان ئەكات [ نُورُهُمْ يَسْعَى بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ ] وە ئەم باوەڕدارانەوە نوورو ڕووناكیان لەبەر دەست و لەلای ڕاستیشیانەوە دەڕوات و ڕێگای سەر پردی (سیراط) و ساحەی مەحشەریان بۆ ڕووناك ئەكاتەوە [ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا ] باوەڕداران كاتێك ئەبینن نوورو ڕووناكی مونافیقان ئەكوژێتەوە دوعا ئەكەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگار نوورەكەی ئێمە نەكوژێتەوەو بەردەوامی پێ ببەخشە وە لێمان خۆشبە [ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٨) ] هەر تۆ تواناو دەسەڵاتت بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (8) سوره‌تی: سورەتی التحریم
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن