وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (152) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ ٱلۡعِجۡلَ سَيَنَالُهُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَذِلَّةٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُفۡتَرِينَ
{خوای گەورە غەزەب لە گوێرەكەپەرستان دەگرێت} [ إِنَّ الَّذِينَ اتَّخَذُوا الْعِجْلَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و گوێلكه‌یان كرد به‌خوای خۆیان و په‌رستیان [ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌مانه‌ به‌ دڵنیایی تووڕه‌ بوونی خوای گه‌وره‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ وه‌كو له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) باسمان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد یه‌كتری بكوژن [ وَذِلَّةٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌ له‌ دونیاشدا خوای گه‌وره‌ زه‌لیلیان ئه‌كات، (سوفیانى كوڕى عویه‌ینه‌) ده‌فه‌رمێت: هه‌موو بیدعه‌چیه‌ك زه‌لیله‌ [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُفْتَرِينَ (١٥٢) ] وه‌ به‌م شێوازه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌ده‌ین كه‌ بوهتان ئه‌كه‌ن وه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (152) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن