وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
ثُمَّ لَأٓتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيۡنِ أَيۡدِيهِمۡ وَمِنۡ خَلۡفِهِمۡ وَعَنۡ أَيۡمَٰنِهِمۡ وَعَن شَمَآئِلِهِمۡۖ وَلَا تَجِدُ أَكۡثَرَهُمۡ شَٰكِرِينَ
[ ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ ] پاشان ئه‌بێ بۆیان بێم له‌ پێشیانه‌وه‌ هانیان ئه‌ده‌م بۆ دونیا، وه‌ له‌ دوایانه‌وه‌ گومانیان بۆ دروست ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ قیامه‌ت، وه‌ له‌لای ڕاستیانه‌وه‌ سستیان ده‌كه‌م له‌ چاكه‌ كردن، وه‌ له‌لای چه‌پیانه‌وه‌ خراپه‌و تاوانیان بۆ ده‌رازێنمه‌وه‌، هه‌موو ڕێگاو هۆكارێك ئه‌گرمه‌ به‌ر بۆ گومڕا كردنیان، (به‌ڵام سه‌ره‌وه‌ی باس نه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دائه‌به‌زێ) [ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (١٧) ] وه‌ ئه‌بێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌بینی كه‌ شوكرانه‌بژێری تۆ بكات، یان به‌تاك و ته‌نها تۆ بپه‌رستن به‌ڵكو گومڕایان ئه‌كه‌م و له‌ ڕێگای ڕاست ده‌ریان ئه‌كه‌م.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن