وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (171) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
۞ وَإِذۡ نَتَقۡنَا ٱلۡجَبَلَ فَوۡقَهُمۡ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٞ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُۥ وَاقِعُۢ بِهِمۡ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱذۡكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
[ وَإِذْ نَتَقْنَا الْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُ ظُلَّةٌ ] وه‌ فریشته‌ به‌ فه‌رمانى خوای گه‌وره‌ كێوی (طور)ى له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكێشا وه‌ خستیه‌ بان سه‌ریان وه‌ك هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كردبوو [ وَظَنُّوا أَنَّهُ وَاقِعٌ بِهِمْ ] وایان زانی ئێستا ئه‌كه‌وێته‌ بان سه‌ریان و له‌ناویان ئه‌بات [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: یان ئه‌و ته‌وراته‌ی بۆتانم هێناوه‌ به‌جوانی وه‌ری بگرن یاخود ئێستا شاخه‌كه‌ به‌ر ئه‌ده‌مه‌ بان سه‌رتان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی لێیان وه‌رگرت به‌ڵام دوایی به‌ڵێنه‌كه‌یان شكاند [ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٧١) ] وه‌ یان ئه‌و شه‌ریعه‌ت و حوكمانه‌ی له‌ ته‌وراتدا هه‌یه‌ یادی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (171) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن