وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
قُلۡ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ ٱلۡفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنۡهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلۡإِثۡمَ وَٱلۡبَغۡيَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَأَن تُشۡرِكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗا وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
[ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ته‌نها په‌روه‌ردگارم فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی و تاوانی حه‌رام كردووه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا ئه‌كرێ و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نهێنی ئه‌كرێ [ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ] وه‌ هه‌موو تاوانێك وه‌ زوڵم و سته‌مكردن له‌ خه‌ڵكى به‌ناحه‌ق هه‌مووی حه‌رام كردووه‌ [ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ] وه‌ شه‌ریك دانێن بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ كاتێكدا خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دانه‌به‌زاندووه‌ [ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٣) ] وه‌ ئه‌وه‌یشی له‌سه‌رتان حه‌رام كردووه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌ به‌بێ زانیاری به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن و قسه‌ بده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (33) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن