وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (43) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلّٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ وَقَالُواْ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهۡتَدِيَ لَوۡلَآ أَنۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُۖ لَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلۡحَقِّۖ وَنُودُوٓاْ أَن تِلۡكُمُ ٱلۡجَنَّةُ أُورِثۡتُمُوهَا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
{پێش چوونە بەهەشت بەهەشتییەكان دڵ‌و دەروونیان پاك دەكرێتەوە} [ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ] ئه‌هلی به‌هه‌شت پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌رچی حه‌سودى و ڕق و كینه‌یه‌ك له‌ دڵیاندا بووه‌ هه‌ر هه‌مووی ده‌رئه‌كه‌ین وه‌ پاكیان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ ئاو به‌ ژێر دارو خانوه‌كانیاندا ده‌ڕوات [ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا ] وه‌ ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه‌ هیدایه‌تی داین بۆ ئه‌م پاداشته‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی، یاخود بۆ پاك كردنه‌وه‌ی دڵمان له‌ ڕق و كینه‌ به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی تر [ وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئێمه‌ی نه‌دایا بۆ ئه‌م شته‌ ئێمه‌ خۆمان نه‌مان ئه‌توانی هیدایه‌ت وه‌ربگرین [ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه‌ [ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ و پیرۆزباییان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌ له‌ پاش فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (43) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن