وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (75) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
قَالَ ٱلۡمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ مِن قَوۡمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِمَنۡ ءَامَنَ مِنۡهُمۡ أَتَعۡلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحٗا مُّرۡسَلٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلَ بِهِۦ مُؤۡمِنُونَ
[ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا مِنْ قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِمَنْ آمَنَ مِنْهُمْ ] باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كان له‌ كافران و بێباوه‌ڕان له‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی به‌ خه‌ڵكه‌ لاوازو فه‌قیرو هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ئه‌ووت كه‌ ئیمانیان هێنابوو [ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُرْسَلٌ مِنْ رَبِّهِ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌زانن صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه‌ نێردراوه‌و كراوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر؟! وه‌كو گاڵته‌ پێكردن و سووكایه‌تی پێكردن [ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ (٧٥) ] باوه‌ڕداره‌ لاوازه‌كانیش له‌ شوێنكه‌وتوانی صاڵح - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یانووت: به‌ڵێ ئێمه‌ ئیمانمان پێیه‌تی كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نێردراوه‌ وه‌ شوێنیشی ئه‌كه‌وین.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (75) سوره‌تی: سورەتی الأعراف
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن