Check out the new design

وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: المزمل   ئایه‌تی:

المزمل

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ
سوورەتی (موززەممیل) (واتە: خۆداپۆشەر) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (موززەممیل) سورەتێكى سوورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (١٠و ١١و ٢٠) نەبێت كە مەدەنین . ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (موززەممیل) (٢٠) ئایەتە. ٣- سورەتى (موززەممیل) زنجیرەى حەفتاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (موززەممیل) لە دواى سورەتى (قەلەم) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى لایەنێكى گرنگى ژیانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ، لە گرنگى دان و خۆ یەكلاكردنەوەى بۆ عیبادەت و خوا پەرستى و ئەنجامدانى شەونوێژو خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز، بۆیە تەوەرەكانى سورەتەكە هەموى تایبەتە بە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ (١) ] سەرەتا كە جبریل هات بۆ لاى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ترساو گەڕایەوە ماڵەوەو فەرمووی: دامپۆشن، دامپۆشن، دوای ئەوە خوای گەورە فەرمانى پێى كرد ئەی ئەو كەسەی كە بە جل و بەرگ و پۆشاكەكانت خۆت داپۆشیوە، یان بە جێگاو بانەكانت بە شەو خۆت داپۆشیوە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
قُمِ ٱلَّيۡلَ إِلَّا قَلِيلٗا
[ قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا (٢) ] هەستە هەموو شەو شەونوێژ بكە مەگەر كەمێك لە شەو نەبێت .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
نِّصۡفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصۡ مِنۡهُ قَلِيلًا
[ نِصْفَهُ ] یاخود نیوەی شەو شەونوێژ بكە [ أَوِ انْقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا (٣) ] یاخود لە نیوەكەیش كەمتر شەونوێژ بكە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
أَوۡ زِدۡ عَلَيۡهِ وَرَتِّلِ ٱلۡقُرۡءَانَ تَرۡتِيلًا
[ أَوْ زِدْ عَلَيْهِ ] یاخود لە نیوەكە زیاتر شەونوێژ بكە, یاخود (يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ) ئەی ئەو كەسەی كە خەوتووی هەستە بەم شێوازە شەونوێژ بكە، كە سەرەتا شەونوێژ لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم واجب بوو، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەگەڵ سەحابەدا ساڵێك شەونوێژیان كرد تا پێیەكانیان ئاوساو پەنما پاش دوانزە مانگ كۆتایی ئەم سوورەتە دابەزى و خوای گەورە لەسەریان سووكی كردو شەونوێژ بوو بە سوننەت فەرمان كردن بە خوێندنەوەى قورئان بە تەرتیل [ وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا (٤) ] وە قورئانی پیرۆز بخوێنەرەوە بە لەسەرخۆیی و بە هێمنی وە بە تەجویدەوە: بەشێوازێك كە هەموو پیتێك حەقی بدەیت و بەجوانی دەری ببڕی بۆ ئەوەی زیاتر لە قورئانی پیرۆز تێبگەی, بۆیە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەم شێوازە خوێندنەوەیەكی جوان قورئانی پیرۆزی ئەخوێندەوە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّا سَنُلۡقِي عَلَيۡكَ قَوۡلٗا ثَقِيلًا
[ إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا (٥) ] ئێمە وتەیەكی قورست بۆ دائەبەزێنین كە قورئانی پیرۆزە كە قورس بووە لە كاتی دابەزیندا كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی زستانی سارددا وەكو عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) ئەفەرمووێ: كە وەحی بۆ دابەزیوە بینیومە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم عەرەق بەناوچەوانی پیرۆزی هاتۆتە خوارەوە, وە لەسەر حوشتر بووە حوشترەكە یخی داوەو ملی شۆڕ كردۆتەوە لەبەر قورسی, وە رانی لەسەر رانى (زەیدى كوڕى سابت) بووە قورسی گەیشتۆتە سەر ڕانی (زەید) ئەوەندە قورس بووە، واتە: وەحییەكە كە بۆت دائەبەزێنین زۆر قورسە، وە ئەحكام و فەرائیزو حدودەكانی و حەڵال و حەرام و كارپێكردنى قورسە تەنها دڵی كەسێكی باوەڕدار ئەتوانێ هەڵی بگرێ كە دڵی ڕازێنرابێتەوە بە یەكخواپەرستی خوای گەورە, وە ئەجرو پاداشتەكەیشی یەكجار قورسە كە هەر كەسێك پیتێكی لێ بخوێنێ دە چاكەی بۆ ئەنووسرێ، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بەوانەی كە قورئانیان لەبەر بووە پێیان ئەووترێ: بخوێنن وە بەرز ببنەوە بۆ پلەكانی سەرەوەی بەهەشت شوێنی ئێوە لە كۆتا ئایەتە كە خوێندبێتانەوە، واتە: ئەجرو پاداشتێكی یەكجار گەورەیە, وە لە تەرازووی كردەوە چاكەكانی ڕۆژی قیامەتیشدا بەهەمان شێوە زۆر قورسە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا
شەونوێژ كردن [ إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا (٦) ] كەسێك شەو بخەوێت و پاشان هەستێتەوە بۆ شەونوێژ ئەوە (ناشیئەی) پێ ئەووترێ، واتە: هەستانەوەی شەو لە شەونوێژدا ئەمە زۆر گونجاوترە لە نێوان دڵ و زماندا لەوەی كە مرۆڤ بەڕۆژ نوێژ بكات، لەبەر ئەوەی لە شەودا دڵ زۆر چەسپاوترو دامەزراوترو ئامادەترە، وە دەنگە دەنگ و ژاوەژاو نایات و دونیا كپ و هێمنترە بۆیە بە شەو شەونوێژ بكەن .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ لَكَ فِي ٱلنَّهَارِ سَبۡحٗا طَوِيلٗا
[ إِنَّ لَكَ فِي النَّهَارِ سَبْحًا طَوِيلًا (٧) ] لە ڕۆژیشدا كاتی بەتاڵی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی كە پێویستییەكانی خۆت جێبەجێ بكەی، واتە: شەو بۆ شەونوێژو بۆ دینەكەتان دانێن، وە ڕۆژیش بۆ كاسبی و بژێوی ژیانتان دابنێن .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَٱذۡكُرِ ٱسۡمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلۡ إِلَيۡهِ تَبۡتِيلٗا
[ وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ ] وە زیكرو یادی خوای گەورە بكە بە شەو و بە ڕۆژ [ وَتَبَتَّلْ إِلَيْهِ تَبْتِيلًا (٨) ] وە كۆشش بكەو خۆت یەكلا بكەوە بۆ پەرستن و عیبادەتی خوای گەورەو بە دڵسۆزى بیپەرستە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
رَّبُّ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذۡهُ وَكِيلٗا
[ رَبُّ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ] خوای گەورە پەروەردگاری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ پەرستراوێك بە حەق نییە شایەنی پەرستن بێ تەنها زاتی پیرۆزی (الله) نەبێ [ فَاتَّخِذْهُ وَكِيلًا (٩) ] تۆ تەنها خوای گەورە بكە بە وەكیل وە كارەكانتی پێ بسپێرەو تەوەكول بكەرە سەر خوای گەورە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهۡجُرۡهُمۡ هَجۡرٗا جَمِيلٗا
[ وَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] وە ئارام بگرە لەسەر ئازاری كافران كە ئازارت ئەدەن، وە جوێنت پێ ئەدەن، وە قسەی ناشیرینت پێ ئەڵێن [ وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلًا (١٠) ] وە لێیان دووركەوە دووركەوتنەیەكی جوان، (هەجری جەمیل): ئەوەیە كە گلەیی و گازندەی تیادا نەبێ .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَذَرۡنِي وَٱلۡمُكَذِّبِينَ أُوْلِي ٱلنَّعۡمَةِ وَمَهِّلۡهُمۡ قَلِيلًا
[ وَذَرْنِي وَالْمُكَذِّبِينَ أُولِي النَّعْمَةِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئەوانەی كە تۆ بە درۆ ئەزانن لێیان بگەڕێ بۆ خۆم و منیان بەسە بۆ ئەوەی لە كۆڵتیان بكەمەوەو سزایان بدەم، (ئەمە هەڕەشەیەكى سەختە لە كافران) ئەمانە خوای گەورە نیعمەتی پێ بەخشیوون و دەوڵەمەندو لەش ساغی كردوون و ڕزق و ڕۆزی و هەموو شتێكى لە دونیادا پێ بەخشیوون دەبوایە لە پێش هەموو خەڵكى ئیمانیان بهێنایە [ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا (١١) ] وە ماوەیەكی كەم مۆڵەتیان بدە خۆم سزایان ئەدەم .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ لَدَيۡنَآ أَنكَالٗا وَجَحِيمٗا
[ إِنَّ لَدَيْنَا أَنْكَالًا وَجَحِيمًا (١٢) ] بە دڵنیایى ئێمە كۆت و زنجیرمان بۆ ئەوان هەیە وە ئاگری دۆزەخی داگیرساومان بۆ داناون .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
وَطَعَامٗا ذَا غُصَّةٖ وَعَذَابًا أَلِيمٗا
[ وَطَعَامًا ذَا غُصَّةٍ ] وە خواردنێكمان بۆ داناون كە زەقومە كە دڕكێكە لە گەروویان ئەچەقێ نە دێتە دەرەوە نە ئەچێتە ناوەوە [ وَعَذَابًا أَلِيمًا (١٣) ] وە سزایەكی زۆر بەئێش و ئازارمان بۆ داناون .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
يَوۡمَ تَرۡجُفُ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلۡجِبَالُ كَثِيبٗا مَّهِيلًا
[ يَوْمَ تَرْجُفُ الْأَرْضُ وَالْجِبَالُ ] رۆژى قیامەت ڕۆژێكە زەوی و شاخەكان ئەلەرزێت و ئەهەژێت لەرزینێكی زۆر سەخت [ وَكَانَتِ الْجِبَالُ كَثِيبًا مَهِيلًا (١٤) ] وە ئەو شاخە ڕەقە بەهێزانە ئەبنە لمی وردو دواتریش ئەبنە سوفی شیكراوەو بە ئاسماندا ئەڕۆن، وە سەر زەوی هەر هەمووی یەك پارچە ڕێك ئەبێت و هیچ بەرزو نزمییەكی تیادا نامێنێ وەكو لمێكی كەڵەكەبووی لێ دێت .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ رَسُولٗا شَٰهِدًا عَلَيۡكُمۡ كَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ رَسُولٗا
[ إِنَّا أَرْسَلْنَا إِلَيْكُمْ رَسُولًا شَاهِدًا عَلَيْكُمْ ] بە دڵنیایى ئێمە پێغەمبەرێكمان بۆ ناردوون كە لە ڕۆژی قیامەت ئەبێتە شایەت بەسەرتانەوە [ كَمَا أَرْسَلْنَا إِلَى فِرْعَوْنَ رَسُولًا (١٥) ] هەروەكو چۆن بۆ لای فیرعەونیش پێغەمبەرێكمان نارد كە موسا بوو صلى الله علیه وسلم .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
فَعَصَىٰ فِرۡعَوۡنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذۡنَٰهُ أَخۡذٗا وَبِيلٗا
[ فَعَصَى فِرْعَوْنُ الرَّسُولَ ] فیرعەون سەرپێچی پێغەمبەرەكەی خۆی كرد [ فَأَخَذْنَاهُ أَخْذًا وَبِيلًا (١٦) ] ئێمەش بردمانەوە بردنەوەیەكی زۆر قورس و سەخت كە لە ئاوەكەدا غەرقمان كرد، واتە: ئەگەر ئێوەیش بێ ئەمری پێغەمبەرەكەتان بكەن چۆن فیرعەونمان لەناوبرد ئێوەیش لەناو ئەبەین .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
فَكَيۡفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرۡتُمۡ يَوۡمٗا يَجۡعَلُ ٱلۡوِلۡدَٰنَ شِيبًا
[ فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا (١٧) ] ئەگەر ئێوە كوفر بكەن و لەسەر كوفری خۆتان بەردەوام بن چۆن ئەمین ئەبن و خۆتان دەپارێزن لە سزای خوای گەورە لە ڕۆژێكدا كە ڕۆژی قیامەتە كە لەبەر سەختی دیمەنەكانی ئەو ڕۆژە منداڵ تیایدا سەری سپی ئەبێ, واتە: هیچ پارێزەرێك بۆ ئێوە نییە كە لەو ڕۆژەدا كە منداڵ سەری سپی ئەبێ كاتێك كە سەختی و سەغلەتی دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت ئەبینێت, وە لەو كاتەی كە خوای گەورە بە ئادەم ئەفەرمێ بەشی ئوممەتەكەت لە ئاگر دەركە، ئەویش ئەفەرمووێ: لە چەندا؟ ئەفەرمووێ: لە هەر هەزاردا نۆ سەدو نەوەدو نۆی بۆ دۆزەخەو یەكێكیان بۆ بەهەشتە, لەو كاتەدا منداڵ سەری سپی ئەبێ، وە دواتر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەمە مەبەست پێی (یەئجوج و مەئجوجە) كە ئەوان یەكجار زۆرن ئەو نۆ سەدو نەوەدو نۆیە لەوانە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦۚ كَانَ وَعۡدُهُۥ مَفۡعُولًا
[ السَّمَاءُ مُنْفَطِرٌ بِهِ ] وە ئاسمانیش لەسەختى ڕۆژی قیامەتدا شەق ئەبێت و لەت ئەبێ بۆ دابەزینی مەلائیكەت [ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا (١٨) ] بەڵێنی خوای گەورە جێبەجێ ئەبێ كە ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتەو ڕوو ئەدات .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذۡكِرَةٞۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
[ إِنَّ هَذِهِ تَذْكِرَةٌ ] بە دڵنیایی ئەم سوورەتە هەمووی پەندو ئامۆژگارییە بۆ كەسانێك كە ژیر بن [ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلًا (١٩) ] جا هەر كەسێك ویستی لێ بێت ڕێگا ئەگرێتەبەر بەرەو ڕەزامەندی و گوێڕایەڵی و یەكخواپەرستی خوای گەورەو بەرەو بەهەشت، بە ویستى خواى گەورە.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان سوره‌تی: المزمل
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن