وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (12) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
إِذۡ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّي مَعَكُمۡ فَثَبِّتُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ سَأُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ فَٱضۡرِبُواْ فَوۡقَ ٱلۡأَعۡنَاقِ وَٱضۡرِبُواْ مِنۡهُمۡ كُلَّ بَنَانٖ
[ إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ] په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به‌ فریشته‌كان و پێی ڕاگه‌یاندن كه‌ من له‌گه‌ڵتانم و سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانیتان ئه‌كه‌م، ئێوه‌یش باوه‌ڕداران جێگیر بكه‌ن له‌ كاتی جه‌نگدا وه‌ له‌گه‌ڵیاندا بن وه‌ ژماره‌یان زیاد بكه‌ن و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ بده‌ن [ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ ] منیش ترس و له‌رز ئه‌خه‌مه‌ دڵی كافرانه‌وه‌ [ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ ] ئێوه‌ بده‌ن له‌ گه‌ردنیان، یان له‌سه‌رووی گه‌ردنیان واته‌ له‌سه‌ریان [ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (١٢) ] وه‌ بده‌ن له‌ سه‌ره‌ په‌نجه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌كانیان بده‌ن ئیتر ناتوانن شمشێر به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن، كه‌ هاوه‌ڵان كوژراوى كافرانیان ده‌ناسیه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ستى فریشته‌ كوژرا بوون به‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌ریان یان گه‌ردنیان یان سه‌ره‌په‌نجه‌كانیان درابوو.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (12) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن