وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (39) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
[ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ ] وه‌ ئێوه‌ كوشتاری كافران بكه‌ن بۆ بنبڕكردنی شیرك و كوفرو تا فیتنه‌ واته‌: شیرك و كوفر بڵاو نه‌بێته‌وه‌ [ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ ] تا عیباده‌ت هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رسترێ وه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ دانه‌نرێ [ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٣٩) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ كوفرو كوشتار كردنتان و موسڵمان بوون ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌وان و هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئه‌وانی لێوه‌ دیاره‌و پاداشتیان ده‌داته‌وه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (39) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن