وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (60) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةٖ وَمِن رِّبَاطِ ٱلۡخَيۡلِ تُرۡهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمۡ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمۡ لَا تَعۡلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعۡلَمُهُمۡۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيۡءٖ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيۡكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تُظۡلَمُونَ
{هێز ئامادە بكەن بۆ دوژمنان} [ وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ] وه‌ چه‌ندێك له‌ هێز له‌ تواناتاندا هه‌یه‌ بۆیان ئاماده‌ بكه‌ن، كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: هێز له‌م ئایه‌ته‌ مه‌به‌ست پێى ڕه‌مییه‌، وه‌ هه‌موو ئامێره‌كانی جه‌نگیان بۆ ئاماده‌ بكه‌ن [ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ ] وه‌ له‌ ڕه‌شمه‌ی ماین [ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ ] كه‌ به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه‌ بۆیان ئاماده‌ ئه‌كه‌ن دوژمنانی خوای گه‌وره‌و دوژمنانی خۆتانی پێ بترسێنن كه‌ موشریكانی ئه‌هلی مه‌ككه‌و غه‌یری ئه‌وانن [ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ] وه‌ كه‌سانێكی تریش كه‌ مونافیقان بوونه‌ ئێوه‌ نایانناسن خوای گه‌وره‌ ئه‌یانناسێ [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ ] وه‌ هیچ شتێكیش نیه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا بیبه‌خشن ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت خوای گه‌وره‌ به‌ باشترین شێواز له‌ دونیاو قیامه‌ت چه‌ند قاتێك پاداشتان ئه‌داته‌وه‌ [ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (٦٠) ] وه‌ ئێوه‌ زوڵم و سته‌متان لێ ناكرێ و پاداشتتان لێ كه‌م ناكرێت.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (60) سوره‌تی: سورەتی الأنفال
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن