وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (81) سوره‌تی: سورەتی التوبة
فَرِحَ ٱلۡمُخَلَّفُونَ بِمَقۡعَدِهِمۡ خِلَٰفَ رَسُولِ ٱللَّهِ وَكَرِهُوٓاْ أَن يُجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَالُواْ لَا تَنفِرُواْ فِي ٱلۡحَرِّۗ قُلۡ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرّٗاۚ لَّوۡ كَانُواْ يَفۡقَهُونَ
[ فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ ] مونافیقان كه‌ دواكه‌وتن له‌ غه‌زای ته‌بووك و مانه‌وه‌ له‌ مه‌دینه‌دا دڵخۆش بوون به‌ مانه‌وه‌یان له‌ پاش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو [ وَكَرِهُوا أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ پێیان ناخۆش بوو كه‌ جیهاد بكه‌ن له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ به‌ ماڵ و نه‌فسیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ترسنۆك بوون [ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ ] وه‌ هه‌ندێك له‌ مونافیقان به‌وانه‌ی تریان ئه‌وت دونیا زۆر گه‌رمه‌ به‌م گه‌رمایه‌ ده‌رمه‌چن بۆ غه‌زا [ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ زۆر گه‌رمتره‌ له‌م گه‌رماى هاوینه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ تێئه‌گه‌ن، كه‌ ئارام نه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رماییه‌ی دونیا چۆن ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگرى دونیا به‌شێكه‌ له‌ حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر ئه‌م مزگه‌وته‌ سه‌د هه‌زار كه‌س یان زیاترى تیا بێت، ته‌نها پیاوێكى دۆزه‌خى تیا بێت و هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به‌و هه‌ناسه‌یه‌ مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى هه‌مووى ده‌سوتێت)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (سوكترین سزاى دۆزه‌خ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ جوتێك نه‌على ئاگرینى له‌ پێیه‌ ده‌ماغى پێوه‌ى ده‌كوڵێت، وا ئه‌زانێت سزاى كه‌س وه‌ك ئه‌م سه‌خت نیه‌ له‌ راستیشدا ئه‌و سزاى له‌ هه‌موو دۆزه‌خیه‌كان سوكتره‌).
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (81) سوره‌تی: سورەتی التوبة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن