وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (94) سوره‌تی: سورەتی التوبة
يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێكیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ مونافیقان دێن عوزرتان بۆ دێننه‌وه‌ [ قُلْ لَا تَعْتَذِرُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: عوزر مه‌هێننه‌وه‌ باوه‌ڕتان پێ ناكه‌ین [ قَدْ نَبَّأَنَا اللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی ئێوه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووم وه‌حی بۆ دابه‌زاندووم [ وَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ ] له‌ داهاتووشدا خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌تان ئه‌بینن ئایا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن یان به‌رده‌وام ئه‌بن [ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٤) ] پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ كردوتانه‌ وه‌ سزاتان ئه‌دات له‌سه‌رى.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (94) سوره‌تی: سورەتی التوبة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن