وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی اللیل
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلۡأَتۡقَى
[ وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى (١٧) ] وە بەتەقواترین كەس لەو ئاگرە گڕو بڵێسەدارە خۆی دوور ئەخاتەوە، كە زۆربەی موفەسیرین ئەفەرموون مەبەست پێی (ئەبوبەكری صدیق)ە (خوای لێ ڕازی بێ)، بەڵكو هەندێكیان كۆدەنگی زانایانی موفەسیر نەقڵ ئەكەن لەسەر ئەوەی كە ئەم ئایەتانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزیوە (ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێ) كە لە هەموو كەس بەتەقواتر بووە لە پاش پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ] (الْحُجُرَات: ١٣) وە بەڕێزترینیش لای خوای گەورە ئەو كەسەیە كە بەتەقواترین بێ, كەواتە بەڕێزترین كەس لای خوای گەورە لە پاش پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەبوبەكر بووە، بەڵكو لە پاش هەموو پێغەمبەران باشترین و بەتەقواترین و چاكترین و بەڕێزترین و پاكترین و شیاوترین كەس (ئەبوبەكری صدیق) بووە .
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (17) سوره‌تی: سورەتی اللیل
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن