وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (11) سوره‌تی: سورەتی الضحی
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ
[ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ (١١) ] وە ئەو نیعمەتانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوویت تۆ باسی بكەو با پێتەوە دیار بێت, نیعمەتەكان مەبەست پێی وەحی و قورئان و سەرجەم ئەو نیعمەتانەی ترە كە خوای گەورە پێی بەخشیووە: تۆ هەتیو و بێ باوك بوویت خوای گەورە پەنای دایت, وە فەقیرو هەژار بووی خوای گەورە دەوڵەمەندی كردیت, وە وێڵ و بێئاگا بووی هیچت نەئەزانی خوای گەورە فێری كردیت, تۆ با ئەم نیعمەتانەت پێوە دیار بێ و باسی بكە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (وە هەر كەسێك سوپاسی كەم نەكات ئەوە سوپاسی زۆریش ناكات, وە هەر كەسێك سوپاسی خەڵكى نەكات سوپاسی خوای گەورەشی نەكردووە, وە باسكردنی نیعمەتی خوای گەورە شوكرانەبژێرییە، وە باس نەكردنی كوفرانەی نیعمەتە)، كە خوای گەورە نیعمەتێكى پێ بەخشیت باسی بكەو با پێتەوە دیار بێت، والله أعلم. بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (زوحا) والحمد لله.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (11) سوره‌تی: سورەتی الضحی
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن