وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین * - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان


وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (6) سوره‌تی: سورەتی البینة
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡمُشۡرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ شَرُّ ٱلۡبَرِيَّةِ
{سه‌رجه‌م كافران له‌ دۆزه‌خدان} [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ] به‌ دڵنیایی كافران له‌ ئه‌هلی كتاب له‌ جووله‌كه‌و گاورو سه‌رجه‌م هاوبه‌شبڕیارده‌ران به‌ بت په‌رست و ئاگرپه‌رست و هه‌ر شتێكی تر بپه‌رستن و بیكه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ تێكڕای ئه‌مانه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدان به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ وه‌ هیچ كاتێك سزایان له‌سه‌ر سوك ناكرێ و سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێ به‌ڵكو به‌هه‌میشه‌یی له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خدان [ أُولَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ (٦) ] ئا ئه‌مانه‌ خراپترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار داوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان نه‌كردووه‌.
تەفسیرە عەرەبیەکان:
 
وه‌رگێڕانی ماناكان ئایه‌تی: (6) سوره‌تی: سورەتی البینة
پێڕستی سوره‌ته‌كان ژمارەی پەڕە
 
وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز - وەرگێڕاوی کوردی - صلاح الدین - پێڕستی وه‌رگێڕاوه‌كان

وەرگێڕاوی ماناکانی قورئانی پیرۆز بۆ کوردی، وەرگێڕان: صلاح الدين عبدالكريم.

داخستن