Check out the new design

Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Muchamed Salih Bamuki * - Vertimų turinys

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

Reikšmių vertimas Sūra: Al-A’raf   Aja (Korano eilutė):
وَقَطَّعۡنَٰهُمُ ٱثۡنَتَيۡ عَشۡرَةَ أَسۡبَاطًا أُمَمٗاۚ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسۡتَسۡقَىٰهُ قَوۡمُهُۥٓ أَنِ ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡحَجَرَۖ فَٱنۢبَجَسَتۡ مِنۡهُ ٱثۡنَتَا عَشۡرَةَ عَيۡنٗاۖ قَدۡ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٖ مَّشۡرَبَهُمۡۚ وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡغَمَٰمَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
ئەوان (جولەکە) مان کرد بە دوانزە تیرە و تایفەوە, وە وەحیمان بۆ موسا نارد کاتێک کە ھۆزەکەی داوای ئاویان لێ کرد (لە تینواندا) کە بە گۆچانەکەت بدە لەبەردەکە ئیتر دەست بەجێ لێی ھەڵقوڵا دوازدە کانی وسەرچاوە بێگومان ھەر تیرە و تایفەیەک جێگای ئاو خواردنی خۆی دەزانی وە ھەورمان کرد بە سێبەر بە سەریانەوە و گەزۆ و باڵندەی (شیلاقە) مان بۆ ناردن لەوڕزق و ڕۆزیە پاکانە بخۆن کە پێمان داوون وە ئەوانە (بەو تاوانانە) ھیچ ستەمێکیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ھەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد
Tafsyrai arabų kalba:
وَإِذۡ قِيلَ لَهُمُ ٱسۡكُنُواْ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةَ وَكُلُواْ مِنۡهَا حَيۡثُ شِئۡتُمۡ وَقُولُواْ حِطَّةٞ وَٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا نَّغۡفِرۡ لَكُمۡ خَطِيٓـَٰٔتِكُمۡۚ سَنَزِيدُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
(بیربکەرەوە) کاتێک بەوان ووترا لەناو ئەو شارەدا (بیت المقدس) نیشتە جێ ببن لە (خواردنەکانی) ئەوێ بخۆن لە ھەر لایەک حەزتان کرد و بڵێن: (داوای) ئێمە سڕینەوەی گوناھەکانمانە و لە دەروازەی (شارەوە) بەسوژدە بردنەوە بڕۆنە ژوورەوە ئەوسا لە خراپەو تاوانەکانتان دەبوورێین و خۆش دەبین لەئایندەدا (پاداشتی) چاکەکاران زیاد دەکەین
Tafsyrai arabų kalba:
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَظۡلِمُونَ
کەچی ئەوانەیان کەستەمیان کرد گۆڕییان ئەو (ووتەی) کە پێیان ووترا بوو بەووتەیەکی تر ئێمەش (دوای ئەوە) سزایەکمان ناردە سەریان لە ئاسمانەوە بە ھۆی ئەوە, وە کە بەردەوام ستەمیان دەکرد
Tafsyrai arabų kalba:
وَسۡـَٔلۡهُمۡ عَنِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَتۡ حَاضِرَةَ ٱلۡبَحۡرِ إِذۡ يَعۡدُونَ فِي ٱلسَّبۡتِ إِذۡ تَأۡتِيهِمۡ حِيتَانُهُمۡ يَوۡمَ سَبۡتِهِمۡ شُرَّعٗا وَيَوۡمَ لَا يَسۡبِتُونَ لَا تَأۡتِيهِمۡۚ كَذَٰلِكَ نَبۡلُوهُم بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ
وە پرسیاریان لێ بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لە نزیک دەریای (سور) بوو کە لە ڕۆژی شەممەدا دەست درێژی یان دەکرد (بەوەی ڕاوە ماسیان دەکرد لەکاتێکدا خوای گەورە لەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسی لێ قەدەغە کردبوون) چونکە لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکان دەھاتن ودەردەکەوتن بە سەر ئاوەوە (خوای گەورو بەمە تاقی کردنەوە) وە ڕۆژێک کە شەممە نەبوایە ماسیە گەورەکان نەدەھات بۆیان ئا بەو جۆرە تاقیمان کردنەوە چونکە لە فەرمانی خوا دەردەچوون وسەر پێچیان دەکرد (بەوەی فێڵیان کرد، دەچوون لە ڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەنا ، وڕۆژی یەک شەممەش ھەڵیان دەگرتەوە بەمەش فەرمانەکەی خوایان شکاند)
Tafsyrai arabų kalba:
 
Reikšmių vertimas Sūra: Al-A’raf
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - Vertimas į kurdų k. – Muchamed Salih Bamuki - Vertimų turinys

Išvertė Muchamed Salih Bamuki. Sukurta prižiūrint Ruad vertimo centrui, o vertimo originalą galima peržiūrėti nuomonės išreiškimo, vertinimo ir nuolatinio tobulinimo tikslais.

Uždaryti