Kilniojo Korano reikšmių vertimas - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (39) Sūra: Sūra Ibrahim
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي وَهَبَ لِي عَلَى ٱلۡكِبَرِ إِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَۚ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە نزا و پاڕانەوەکانی گیرا کردم و نەوەی چاکی پێبەخشیم، بە پیری ئیسماعیلی لە ھاجەرە و ئیسحاقیشی لە سارە پێبەخشیم، بێگومان پەروەردگارم (سبحانە و تعالی) ھاوار و پاڕانەوەی نزاکاران دەبیستێ.
Tafsyrai arabų kalba:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• بيان فضيلة مكة التي دعا لها نبي الله إبراهيم عليه الصلاة والسلام.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی شاری مەککە، ئەو شارەی کە ئیبراھیم پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) نزای بۆ کرد.

• أن الإنسان مهما ارتفع شأنه في مراتب الطاعة والعبودية ينبغي له أن يخاف على نفسه وذريته من جليل الشرك ودقيقه.
بێگومان مرۆڤ ھەرچەند پلەوپایە و مەکانەتی لە ڕووی بەرزی تاعەت و گوێڕایەڵی و بەندایەتی بۆ خوای گەورە بەرز بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ترسی لە خۆی و نەوەکانیشی ھەبێت کە بکەونە ناو ھاوبەشدانانی بچوک و ئاشکراوە.

• دعاء إبراهيم عليه الصلاة والسلام يدل على أن العبد مهما ارتفع شأنه يظل مفتقرًا إلى الله تعالى ومحتاجًا إليه.
نزاکەی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەندەکانی خوا ھەرچەند پلەوپایەیان لای خوا بەرز و بڵند بێت ھەر نیازیان بە خوای گەورە ھەیە و پێویستیان بەڕەحم و میھرەبانی ئەوە.

• من أساليب التربية: الدعاء للأبناء بالصلاح وحسن المعتقد والتوفيق في إقامة شعائر الدين.
یەکێک لە ھۆکارەکانی پەروەردە کردن: نزای خێر کردنە بۆ مناڵەکانت کە خوای گەورە صاڵحیان بکات و لەسەر بیروباوەڕێکی ڕاست و دروست بن، وە خوای گەورە سەرکەوتوو و سەرفرازیان بکات لەجێ بەجێکردنی دروشمەکانی دیندا.

 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (39) Sūra: Sūra Ibrahim
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Vertimų turinys

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Uždaryti