Kilniojo Korano reikšmių vertimas - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Vertimų turinys


Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (3) Sūra: Sūra Al-Hadždž
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيۡطَٰنٖ مَّرِيدٖ
لەناو خەڵکیشدا کەسانێک ھەن بەبێ زانست و زانیاری و بوونی ھیچ بەڵگەیەک دەمەقاڵێ و دەمبازی دەکەن لە بارەی توانا و دەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، باوەڕی بە ڕۆژی زیندووبوونەوە نییە و شوێن ھەموو شەیتانێکی یاخی و سەرانێکی گومڕا بوو لە پەروەردگاری دەکەوێت.
Tafsyrai arabų kalba:
Šiame puslapyje pateiktų ajų nauda:
• وجوب الاستعداد ليوم القيامة بزاد التقوى.
پێویستە مرۆڤی باوەڕدار بە توێشوو و بەرەیەکی پڕ لە خواناسییەوە ھەمیشە ئامادەی ھاتنی ڕۆژی قیامەت بێت.

• شدة أهوال القيامة حيث تنسى المرضعة طفلها وتسقط الحامل حملها وتذهب عقول الناس.
سەختی ناڕەحتییەکانی ڕۆژی قیامەت لەم ئایەتانەدا بەدەردەکەوێت، بەشێوەیەك دایکی شیردەر کۆرپە شیرە خۆرەکەی لەبیر دەکات، وە ئافرەتی سکپڕ سکەکەی لەبار دەچێت، وە خەڵکی عەقڵ و ژیریان لای خویان نامێنێت.

• التدرج في الخلق سُنَّة إلهية.
ڕەچاوکردنی پلەپەندی (تدرج) لەبەدیھێنانی مەخلوقاتەکانی خوادا سوننەتێکی ئیلاھییە.

• دلالة الخلق الأول على إمكان البعث.
بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانی خوا لەسەرەتاوە بەڵگەیە لەسەر بوونی دەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووان و ھاتنی ڕۆژی قیامەت.

• ظاهرة المطر وما يتبعها من إنبات الأرض دليل ملموس على بعث الأموات.
دیاردەی باران بارین و ئەوەیشی بەدوای خۆیدا دەیھێنیت لە سەوزکردنی ڕووەک و دار و درەخت بەڵگەیەکی ھەست پێکراوە لەسەر زیندووبونەوەی مردووان.

 
Reikšmių vertimas Aja (Korano eilutė): (3) Sūra: Sūra Al-Hadždž
Sūrų turinys Puslapio numeris
 
Kilniojo Korano reikšmių vertimas - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Vertimų turinys

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Uždaryti